مه‌سعوود بارزانی: مه‌کین له بیره‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێکی هاوخه‌می له‌باره‌ی کۆچی دواییی جۆن مه‌کین سیناتۆری ئه‌مریکیی بڵاو کرده‌وه و له‌و په‌یامه‌دا ڕایگه‌یاند که مه‌کین له بیره‌وه‌ریماندا ده‌مێنێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، مه‌سعوود بارزانی په‌یامێکی هاوخه‌می له‌باره‌ی کۆچی دواییی سیناتۆرێکی ئه‌مریکی و دۆستی کورد بڵاو کرده‌وه و تێیدا هاوخه‌میی خۆی ڕاگه‌یاند.
مه‌سعوود بارزانی توویتێکی له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی (توویته‌ر) بڵاو کرده‌وه که تێیدا نووسیویه‌تی: "زۆر خه‌مبارم به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دواییی جۆن مه‌کین سیناتۆری ئه‌مریکی."
هاوکات جه‌ختی له‌وه کردوووه‌ته‌وه که پشتگیری و هاوڕێیه‌تییه‌که‌ی جۆن مه‌کین "بۆ هه‌میشه له بیری خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌مێنێته‌وه" و نووسیویه‌تی: ڕۆحی شاد بێت.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران