ئه‌ردۆغان داوا له خه‌ڵکی تورکیا ده‌کات دژ به هێرشه ئابوورییه‌کان یه‌ک بگرن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه‌ی که ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه ڕووبه‌ڕووی دراوی تورکی بوووه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه دا پێداگری و پابه‌ندیی خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی له بڕیاره‌کانی سه‌رکردایه‌تیی تورکیا سه‌رکه‌وتنیان له شه‌ڕی دژی ئابووری تورکیا مسۆگه‌رتر ده‌کات.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا لیره‌ی تورکی سه‌دا ٤٠ به‌هاکه‌ی له‌ده‌ست داوه به‌هۆی سیاسه‌ت و رێکاره‌کانی سه‌رکردایه‌تیی تورکیا سه‌باره‌ت به دراو و ڕێژه‌ی سوودی بانکه‌کان و سزا سه‌پێنراوه‌کانی واشنتۆن بۆ سه‌ر ئابووری ئه‌نقه‌ره.
ئه‌ردۆغان له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جار داوای له خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی کرد یه‌ک بگرن له دژی ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی به سه‌ریاندا سه‌پێنراوه و له وته‌کانی ماوه‌ی ڕابردووشیدا جه‌ختی له‌وه کردوووه‌ته‌وه که "هێرشه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر ئابووری تورکیا هیچ جیاوازییێکی نییه له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر ئاڵای تورکیا و بانگی مزگه‌وته‌کان".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران