ئایدین مه‌عرووف: ئاگاداری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نین
به‌شی عێراق وهه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكى فراکسیۆنی به‌ره‌ى توركمانى له په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئاگادارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان نین و ده‌شڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنن له واده‌ى خۆیدا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدین مه‌عرووف ده‌ڵێت: وه‌كوو به‌ره‌ى توركمانى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كات و واده‌ى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت كه حكوومه‌ت كاته‌كه‌ى دیاری كردوووه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: وه‌كوو فراكسیۆنه‌كه‌یان ئاگادارى ئه‌وه نین كه ئایا پرۆژه‌یێک هاتبێته په‌رله‌مان بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان بیستوووه كه گوایه پرۆژه‌یێک هه‌یه بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن له واده‌ى خۆیدا.
بڕیاره ٣٠ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌نجام بدرێت و به‌پێی تۆماره سه‌ره‌تایییه‌کانیش سێ ملیۆن و ٨٨ هه‌زار و ٦٤٢ که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران