خبر 2018-08-23 14:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەكێتی بە وادەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمەوە پابەندە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- كاربەدەستێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند یەكێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنەكانەوە لە هەرێمی كوردستان لە كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، غەیاس سوورچی رایگەیاند: زۆرینەی حزبەكانی هەرێمی كوردستان هاوڕان لەسەر پێویستیی سازكردنی هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆی لە كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو.

ناوبراو وتیشی داواكاریمان گوێ لێ دەبێت لە هەندێک كەسایەتی سیاسییەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان بەپێی ئەو پاساوانەی خۆیان دەیهێننەوە، بەڵام زۆرینەی ئەو بۆچوونانە نوێنەرایەتی گوتاری رەسمی حزبە سیاسییەكانی هەرێم ناكەن.

سوورچی ڕونیشی كردەوە، هەندێک لایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تۆمەتبار دەكەن بەوەی خوازیاری دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمە بەهۆكاری تایبەت بە یەكێتی، ئەوە دوورە لە راستییەوە، ئێمە ڕاستگۆین لەوەی خوازیاری هەڵبژاردنین لە وادەی خۆیدا.

کاربەدەستەکەی یەکێتی وتیشی تێبینیمان لەسەر وادەی هەڵبژاردنەكان هەیە، بەڵام ڕەتمان نەكردووەتەوە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.