رێژه‌ی بێكاری له نێو توێژی گه‌نجانی عێراقی گه‌یشتووه‌ته 22.6 %
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند تێكڕای رێژه‌ی بێكاری له نێو توێژی گه‌نجان له وڵات گه‌یشتووه‌ته 22.6 % كه زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زی مێدان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه کە رێژه‌ی بێكاری له نێوان توێژی گه‌نجانی ته‌مه‌ن 15 بۆ 29 ساڵ گه‌یشتووه‌ته 22.6%.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه تێكڕای به‌شداریی كردنی گه‌نجان له هێزی كار گه‌یشتووه‌ته 36.1%.
ئه‌م ژمارانه كه‌مترن له‌و ژمارانه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی ئایاری رابردوو رایگه‌یاندبوو كه تێكڕای رێژه‌ی بێكاری له‌نێو توێژی گه‌نجان له عێراق زیاتر له 40%.
به‌پێی ئامارێكی ده‌زگای ناوه‌ندی ئامار سه‌ر به وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق كه مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو بڵاوی كردبوویه‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق 37 ملیۆن كه‌سه.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران