ڕووسیا:
ئەمریکا لە سەر ڕێگای پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئیدلیب لەمپەڕ دەنێتەوە
بەشی سووریا- سێرگی ڕیباکۆف جێگریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕەخنە لە ڕۆڵی ئەمریکا لە ئیدلیب دەگرێت و دەڵێت: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر ڕێگای پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئیدلیب لەمپەڕ دەنێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی ڕیباکۆف جێگریی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەمریکا هیچ گۆڕانکارییێکی پۆزەتیڤ لە ناوچەکەدا قبووڵ ناکات.
ناوبراو درێژەی دا ئەمریکا قبووڵ ناکات لە ناوچەکەدا جگە لە ئەوان هێزێکی دیکە بوونی هەبێت و هەوڵێکی پۆزەتیڤ ئەنجام بدات بەو بۆنەشەوە لەسەر ڕێگای پڕۆسەی شەڕی دژە تیرۆر لە ئیدلیب خەریکی لەمپەڕ نانەوەیە.
سێرگی ڕیباکۆف دەیشڵێت: ئەمریکا لە قبووڵ نەکردنی ڕاستییەکاندا مکووڕە. سەرەڕای ئەوەش ڕووسیا هەوڵ دەدات بۆ پاکسازیی تیرۆریستان لە سووریا و گەڕانەوەی هەموو خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.
ناوبراو زیادی دەکات ئێمە لەگەڵ ئێران و تورکیا بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە هاوکاری دەکەین و هەوڵ دەدەین.
سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر 7
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران