دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسند کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ یەکشەممە، 19ی ئەگێستی 2018 ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسند کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ڕەوانەکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دادگای فیدڕاڵی لە لایەن کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی لە بەیاننامەیێکیدا پەسەند کردنی ئەنجامەکەی راگەیاند.
بەهۆی گومانی ساختەکاری لە هەڵبژاردەکانی پەرلەمانی عێراق، چەند لایەنێکی سیاسی رەتیان کردەوە ئەنجامی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدان پەسەند بکەن و دوای هەژماری دەستی دەنگەکانیان کرد، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەو پڕۆسەیە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن گۆڕانیکی بەرچاوی بەخۆیەوە نەبینی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران