خبر 2018-08-18 13:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆ بووەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆ بووەوە و چەند پرسێکی گرنگیان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەکەی نێوان مەسروور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جۆن روود، جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی لە واشنتن جەخت کرا لەسەر بەردەوامیی شەڕ لە دژی تیرۆر و تیشک خرایە سەر گۆڕانی سرووشتیی شەڕی تیرۆر و بوونی سەرچاوەی ھەواڵگری و سەربازیی پێویست بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

هەروەها ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە وردی باسی لە رێکارەکانی بەھێزکردن و رێکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش کرد.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق کرا و مەسرور بارزانی روونی کردەوە کە سەرکردایەتیی کوردستان، نە پشتگیریی ھیچ لیست و کەسایەتییێک بۆ پێکھێنانی حکوومەت دەکات و نە ھیچ لایەکیش ڕەت دەکاتەوە، بەڵکوو دەبێت حکوومەتێک پێک بھێنرێت لەسەر بنەماکانی سازان و ھاوسەنگی و ھاوبەشی، حکوومەتێک کە وەڵامی ویست و داخوازییەکانی خەڵکی بداتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.