خبر 2018-08-18 13:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی هاوپەیمانی:

ئامادەی گفتوگۆین لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی گشتیی هاوپەیمانی رایگەیاند ئەوان وەک هاوپەیمانی دەرگایان بە رووی هیچ کەسێکدا دانەخراوە، هەر لایەنێکیش داوای گفتوگۆ لە ئەوان بکات بە خۆشحاڵییەوە گوێ دەگرن و گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئالان بەرزنجی، ڕایگەیاند: ئامادەن لەگەڵ هەموو لایەنێک گفتوگۆ بکەن و دابنیشن، بە مەرجێک بۆ لەسەر برا بەش کردن نەبێت لە نێوان حزبەکاندا و لە پێناوی بەرژەوەندی خەڵکدا بێت.

پیشتر چوار لایەنەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا جەختیان کردووە لە ئەنجام دانی دایەلۆگی نیشتیمانی و دواتریش یەکێتی و پارتی ڕایانگەیاند پرۆژەیێکی هاوبەشیان ئامادە کردووە و دوای جەژن دەیانەوێت سەردانی چوار لایەنەکە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.