نوێنه‌ری ئه‌هلی سوننه له په‌رله‌مانی عێراق:
پڕۆژه‌ی حیزبی فه‌زیله ده‌توانێت وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگای قۆناغی داهاتووی وڵات له‌به‌رچاو بگیردرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی ئه‌هلی سوننه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی حیزبی فه‌زیله له‌باره‌ی پێکهێنانی به‌په‌له‌ی ده‌وڵه‌تی ئایندهی عێراق ده‌توانێت وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگای قۆناغی داهاتووی وڵات له‌به‌رچاو بگیردرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌حمان لوهیزی به هه‌واڵده‌ریی "عین العراق نیوز"ی وتوووه: پڕۆژه‌ی حیزبی فه‌زیله پڕۆژه‌یێکی باشه و له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌کانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراق یه‌ک ده‌گرێته‌وه و به‌و بۆنه‌وه که پڕۆژه‌یێکی نیشتیمانییه ده‌توانێت وه‌ک نه‌خشه‌ڕێگای قۆناغی داهاتووی عێراق دابنرێت.
ناوبراو گوتیشی: زۆربه‌ی حیزبه سیاسییه‌کان هه‌ندێک پڕۆژه‌ی لێکچوویان ئاراسته کردوووه به‌ڵام ته‌نها پڕۆژه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و گشتگیری حیزبی فه‌زیله ده‌توانێت له جیاتی پڕۆژه‌کانی تر که ته‌نیا جه‌وهه‌رین جێبه‌جێ بکرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران