سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق داوای پێكهێنانی لیژنهیێكی هه‌میشه‌یی ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیژنه‌ی لیكۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندی ھه‌میشه‌یی له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران داوای پێكهێنانی لیژنه‌ی ھه‌میشه‌یی كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و كارمه‌ندانی ھێزه ئه‌منییه‌كان له ئه‌ستۆ بگرێت كه تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی دارایی، ھه‌ڕه‌شه و تۆقاندنی ھاووڵاتییان.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش ھاتوووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ھه‌موو ئه‌و سكاڵا و سه‌رپێچییانه‌ی كه ھاووڵاتییان له ڕووی پێشێلكاری، به‌رتیل، ھه‌ڕه‌شه‌كردن و تۆقاندن كه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان لێ ئاگادار كردوووه‌ته‌وه، داوای پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ی كردوووه.
له 7ی ئه‌م مانگه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ژماره‌یێک وه‌زیری پێشوو و گه‌وره‌به‌رپرسی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ره‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه كردبوو.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران