خبر 2018-08-15 15:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرەی تورکمانی بۆ وەدەست هێنانی پۆستێک هەوڵ دەدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی تورکمانی بۆ وەدەست هێنانی یەکێک لە سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق هەوڵ دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرەی تورکمانی چەندین کاندیدی لێهاتووی بۆ وەدەست هێنانی یەکێک لە پۆستەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە هەیە و هەوڵیشی بۆ دەدات.

ساڵحی جەختی کردەوە کە تورکمانەکان بەو مەرجەی بەشداریی لە پڕۆسەی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق دەکەن کە شۆناسی کەرکووک بپارێزرێت و ڕێگری لە دابەش بوونی عێراق بکرێت.

سەرچاوە: الاتجاه پرس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.