وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا:
ئەمریکا هەرچى بکات وەڵاممان بۆی دەبێت
بەشی تورکیا- وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند وڵاتەکەى خواستى شەڕى ئابوورى نییە بەڵام ئەگەر هێرشکرایە سەرى دەستەوسان نابێت و وەڵامدانەوەى دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم کاڵن وتەبێژى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا دەڵێت: تورکیا خواستى نییە خۆى لە شەڕێکى ئابوورییەوە بگلێنێت بەڵام ئەگەر هێرشکرایە سەرى دەستەوسان نابێت و وەڵامى بۆ واشنتۆن دەبێت، ڕێوشوێنەکانیش هەرچى بن.
کاڵن ئاماژەى بەوەش کرد تورکیا خەریکە ئەو کێشەیەى ئێستا هەیە بگۆڕێت بۆ دەرفەتێک و سوودى لێوەر بگرێت. باسیشی لەوە کرد "ئەو هەنگاوانەى لەم ڕووەوە گیراونەتەبەر ئەوەمان بۆ دەردەخەن.
ئەمڕۆش تورکیا بەپێى مەرسومێک کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆی کردووە، گومرگى لەسەر چەند کەلوپەل و هاوردەیێکی ئەمریکى بەرزکردەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران