كورد پۆستێكی دیكه‌ی له که‌رکووک له‌ده‌ست دا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری لقی کۆگاکانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی که‌لوپه‌لی بیناسازی عێراق له که‌رکووک له پۆسته‌كه‌ی لابرا و كه‌سێكی توركمان له شوێنی دانرا.
کوردپرێس- به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دڵشاد عه‌باس به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری لقی کۆگاکانی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی که‌لوپه‌لی بیناسازی عێراق له که‌رکووک له پۆسته‌که‌ی دوور خراوه‌ته‌وه.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، له شوێنی دڵشاد عه‌باس، ئه‌سین ته‌حسین که تورکمانه له پۆسته‌كه دانراوه.
له پاش ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له شاری که‌رکووک، كورد ژماره‌یێک پۆستی پارێزگاكه‌ی له‌ده‌ست دا و ئه‌و كه‌سانه‌ش که له پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ "دژایه‌تی كورده".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران