وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق لیستی ژماره‌یێک وه‌زیر و بریكار و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌داته دادگا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- چاودێرێکی سیاسیی عێراق ڕایده‌گه‌یێنێت: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لیستێكی نوێ كه پێكهاتوووه له وه‌زیره‌كانی پێشووی كاره‌با و چه‌ند بریكار و به‌ڕێوبه‌رێكی گشتی ده‌داته ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دادگا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فازڵ ئه‌بوو ڕه‌غیف چاودێری سیاسیی عێراق به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی ڕاگه‌یاندوووه: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق لیستێكی نوێ كه پێكهاتوووه له وه‌زیرانی پێشوو، بریكار و چه‌ند به‌ڕێوبه‌رێكی گشتیی وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕه‌وانه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دادگایان ده‌كات."
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: "سه‌رۆک وه‌زیران بۆ ئه مه‌به‌سته لیژنهیێكی پێكهێناوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له ته‌واوی ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و كێشه و كه‌موكورتییانه ده‌كات كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌نجام دراون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران