خبر 2018-08-15 04:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ناوخۆی عێراق:لەگەڵ هاوتا ئێرانی و تورکەکەمان سەبارەت بە ئاسایشی سنوورەکانمان ڕێکەوتووین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی عێراق لە میانی سەردانەکەی خۆی بۆ تورکیا ڕایگەیاند لەگەڵ هاوتا ئێرانی و تورکەکەی ڕێککەوتوون لەبارەی دابین کردنی ئاسایشی سنووری نێوان هەر سێ وڵات بۆ بەرپەرچدانەوەی قاچاخ.

کوردپرێس:

قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق ڕۆژی سێشەمە 14ی ئاب لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پاش سەردانەکەی بۆ تورکیا ڕایگەیاند لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆی تورکیا و ئێران دیداری کردووە و لەو دیدارەشدا لەبارەی دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی نێوان سێ وڵات و بەرپەرچدانەوەی دیاردەی قاچاخ لەو سنوورانەوە گەیشتنە ڕێککەوتنت.

شیاوی ئاماژەیە پێشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەمە 14ی ئاب حەیدەر عەبادی و شاندێکی یاوەری سەدانێکی فەرمیی بۆ ئەنقەرە کرد و لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەگەڵ ئەردۆغان دیداری کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.