خبر 2018-08-14 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بەنیازە دەوری هەبێت لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانی فەتح وتوویەتی کونسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دیدار لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکان دەکات بۆ ئەوە قورساییی هەبێت دابەشکردنی پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق.

کوردپرێس:

حەسەن سالم لەو بارەیەوە بە ئاژانسی مەعلوومەی عێراقی وتووە مەبەست لە دیدارەکانی ئەم دواییەی ستیڤن ڤیکن کونسووڵی نوێی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ قەبارە سیاسییەکانی کوردستان ئەوەیەگفتوگۆ لە سەر دابەشکردنی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بکات.

سالم گوتیشی ئەمریکا لە ڕێگای کونسووڵی خۆیەوە هەوڵ دەدات قورساییی هەبێت لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ئەو جموجووڵەی ئەمریکا پاش ڕاگەیاندنی ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی هەڵبژاردنی عێراق بۆ چەسپاندنی هەژموونی و نفووزی خۆیەتی لە بڕیارە سیاسییەکانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.