بانكى ناوه‌ندی هه‌واڵێک له‌باره‌ی بانكه‌كانی عێراقه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پێشتر هه‌ندێک ده‌نگۆ بڵاو كرابوویه‌وه که بانكى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا دواى 5 بانكى عێراقى كهوتوووه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕاى سه‌پاندنى سزاى نوێ به سه‌ر ئه‌و وڵاته و بانکی ناوه‌ندیی عێراقیش ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بانكى ناوه‌ندى عێراقى ڕه‌تی ده‌كاته‌وه تیمێكى ئه‌مریكى چووبێته به‌غدا بۆ شوێنكه‌وتنى چه‌ند بانكێكى عێراقى كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
باسم عه‌بدولهادى حسێن وته‌بێژی بانكى ناوه‌ندیی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه هه‌ندێک ده‌زگاى ڕاگه‌یاندن بڵاویان كردۆته‌وه گوایه تیمێكى ئه‌مریكى گه‌یشتوونه‌ته به‌غدا بۆ شوێنكه‌وتنى چه‌ند بانكێكى عێراقى كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كه‌ن.
ناوبراو وتیشى: "ئه‌و هه‌واڵانه دوورن له ڕاستییه‌وه و ته‌نها بۆ شێواندنى بازاڕى دراوه بۆیه ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه لایه‌نى چاودێرى به‌رپرسه له چالاكی داموده‌زگا دارایییه‌كان و بانكه‌كان".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران