خبر 2018-08-13 14:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سنووری ئامێدی دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی ئەگێستی ٢٠١٨ جارێکی تر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکیان لە سنووری ناحیەی شیلادزێ لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردومان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوندی بانێی و نپاخیێ لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان کراوە.

بۆردومانەکە تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی بەر ڕەز و باخی هاوڵاتیانی هەرێم کەوتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە چەند حەفتەی ڕابردوودا فڕۆکەکانی تورکیا چەندین جار بۆردومانی سنوورەکانی ئامێدی و برادۆستیان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بەر دانیشتووانی ناوچەکە گەیشتووە.

سەرچاوە: ئین ئاڕتی

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.