خبر 2018-08-13 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار لایەنەکە سکاڵا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان تۆمار دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بزووتنەوەی گۆڕان تانە لە ئەنجامی هەژماردنەوەی دەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چالاكی موهەندیس ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: وەک بزووتنەوەی گۆڕان و هەرسێ لایەنی (كۆمەڵ، هاوپەیمانی و یەكگرتوو) پێش تەواوبوونی وادەی تانەلێدان، تانە لە ئەنجامی هەژماركردنەوەی دەستی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەدەین.

ناوبراو وتیشی:دوای بوونی ناڕەزایی لایەنەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری دا سەرجەم سندوقەكانی دەنگدان بەدەست هەژمار بكرێنەوە، بەڵام ئەو دادوەرانەی لە نووسینگەكانی كۆمسیۆن دامەزران بڕیارەكەیان هەڵوەشاندوە و تەنها ١٠لەسەدی دەنگەكان بەدەست هەژمار كرانەوە.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.