وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا: قبووڵی ناكه‌ین شتمان به سه‌ردا بسه‌پێندرێت
به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتنین به ڕێگه‌ی دیپلۆماسی به‌ڵام ناگونجێت ئه‌وه قبووڵ بكه‌ین شتمان به سه‌ردا بسه‌پێندرێت".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ له گوتارێكیدا كه له كردنه‌وه‌ی دەیه‌مین كۆنفڕانسی باڵیۆزاندا پێشكه‌شی كرد گوتی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئه‌مریكا ده‌كه‌ین كه راستگۆ بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تیمان و هاوپه‌یمانیمان له ناتۆ".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی: "سه‌رباری هه‌موو جۆره چه‌واشه‌كاری و كه‌مپینه‌كان له دژمان، توركیا یه‌كێكه له گونجاوترین وڵاتانی جیهان بۆ وه‌به‌رهێنان".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران