ئێران په‌رده له سه‌ر به‌رهه‌مێکی نوێی مووشه‌کی زیره‌ک لاده‌دات
به‌شی ئێران/ کوردی- مووشه‌کی فاتێحی موبین که مووشه‌کێکی زیره‌کی زهویبڕ و دهریابڕه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری به‌رگریی ئێران په‌رده‌ی له سه‌ر لادرا.
کوردپرێس:
مووشه‌کی فاتێحی موبین له سه‌ر ئه‌رکی پسپۆڕانی ئیداره‌ی بۆشاییی ئاسمانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئێران به‌رهه‌م هێنراوه و ئێستا که له 31ی گه‌لاوێژ (ساڵه‌یادی پیشه‌ی به‌رگری) نزیک بووینه‌ته‌وه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری به‌رگریی ئێران په‌رده‌ی له سه‌ر لادرا.
مووشه‌کی فاتێحی موبین له هه‌موو جهوێکدا و به شه‌و و به ڕۆژیش توانی ئه‌وه‌ی هه‌یه شه‌ڕی ئه‌لکترۆنی بکات و ئامانجه‌کانی له ڕووی زه‌وی و له نێو ده‌ریاش بدۆزێته‌وه و بیان پێکێت.
ئه‌و به‌رهه‌مه مووشه‌کییه به‌رهه‌مێکی سه‌داسه‌د ناوخۆیییه و هه‌موو قۆناغه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی له لایه‌ن پسپۆڕانی نێوخۆی ئێرانه‌وه ئاماده کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران