ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا:
کاندیده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیران، سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌کێشێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تیی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا وتوویه‌تی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا کاندیدێکی چاوه‌ڕواننه‌کراوی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ده‌بێت و کاندیده‌که‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ ئه‌و پۆسته، سه‌رنجی هه‌موان ڕاده‌کێشێت.
کوردپرێس:
عه‌لی به‌دیری له‌و باره‌یه‌وه به ئاژانسی مه‌علوومه‌ی عێراقی وتوووه پاش لێدوانه‌که‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای عێراقی، چیتر عه‌بادی و مالیکی و که‌سانی تر ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێک بهێنرێت بۆ ماوه‌یێکی زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌وامیان نابێت و هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا که‌سایه‌تییێکی ناسراوی عێراقی بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق کاندید ده‌کات که سه‌رنجی هه‌موو لایه‌نه‌کان ڕابکێشێت.
ناوبراو زیادی کرد: عه‌بادی و مالیکی و عه‌لاوی و دیکه‌ی که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا نییه که مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له نه‌جه‌ف ڕایگه‌یاندبوو بۆیه له ڕاستیدا ئه‌و که‌سایه‌تییانه چیتر ئێکسپایه‌ر بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران