خراپی دۆخی ئابووری، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا و ڕووسیا کۆ ده‌کاته‌وه
به‌شی جیهان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌کات و له‌گه‌ڵ هاوتا تورکییه‌که‌ی تاوتوێی دۆخی ئابووری ئه‌و وڵاته ده‌که‌ن.
کوردپرێس- بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئاب سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا به سه‌ردانێک بگاته تورکیا و سبه‌ینێ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاره هه‌ر دوو وه‌زیری تورکیا و ڕووسیا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات و دۆخی سووریا و په‌ره‌سه‌ندنه ئابوورییه‌کان تاوتوێ بکه‌ن به‌تایبه‌تیش په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ر دوو وڵات که ئێستا تورکیا به‌هۆی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکاوه ڕووبه‌ڕووی دۆخێکی ئابووری زۆر سه‌خت بۆته‌وه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران