گۆڕان: لەسەر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان سكاڵا تۆمارده‌كه‌ین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخەری ژووری هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لە دادگای فیداراڵی سکاڵا تۆماردەکەن لەسەر ئەنجامى هه‌لبژاردنه‌كان و ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانیش ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زمناکۆ جەلال رایگەیاند: ئەو ئەنجامانەی راگەیەندرا پێچەوانەی دەنگی ئەو سندوقانە بوون کە بەدەست ژمێردرانەوە، چوونکە تەواوی سندوقەکان ئەنجامەکانیان جیاواز بوون لەگەڵ ئەنجامەکان.
ناوبراو وتیشى "لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکانیش بەردەوام لە گفتوگۆداین لەو بارەیەوە و سەرجەم رێکارە یاساییەکانیش دەگرینە بەر".
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، دوێنێ ئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگه‌كانى راگه‌یاند، و هیچ گۆڕانكارییێک له ئه‌نجامه‌كان دروست نه‌بوو.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران