جموجووڵی داعش له سنووری نێوان هه‌ولێر و مووسڵ ده‌ست پێده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د زاگه به‌رپرسی كۆمیته‌ی گوێڕی یه‌كێتی به SNNی ڕاگه‌یاند: "له هه‌ریه‌ک له ناوچه‌كانی (زماره‌ی عه‌بدوڵڵا، مه‌رجان، سابیر‌و ساقیه) جموجۆڵی به‌رده‌وامیی تیرۆریستانی داعش ده‌بینرێت و هه‌ر دوو گوندی (كوشافی عه‌ره‌ب و كوشافی كوردان) بوونه‌ته بۆشاییێک له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و ناوچانه ئاو و دار و دارستانی چڕه و له سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كان بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ وه‌ک خۆیان ماونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه تیرۆریستان خۆیان تێدا حه‌شار داوه و به‌شێک له‌و تیرۆریستانه‌ش له مووسڵ و به‌عاجه‌وه ڕوویان له‌و ناوچانه كردوووه، بۆته په‌ناگه‌یێكیش بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ڕێگه‌یه‌وه بچنه قه‌ره‌چوخ و به‌عاج و حه‌مرین".
ئه‌حمه‌د زاگه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش ئاشكرای كرد: "به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیاتر له 600 چه‌كداری داعش له‌و سنووره بونیان هه‌یه و تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌ماهه‌نگییان نییه تاوه‌كوو ئۆپه‌راسیۆنێک ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنیان به‌ڵام ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه‌وه و بۆ ئۆپه‌راسیۆن ئه‌و ناوچانه‌شی زه‌ل و دارستانی تێدایه له سنووری پێشمه‌رگه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی نه‌بێت له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان ناتوانرێت به ئاسانی له‌ناو ببرێن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران