به‌هۆی بۆردومانی توركیاوه 25 گوند چۆڵ ده‌کرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له كۆی 30 گوندی سنووری ناحیه‌كه 25 گوندیان به‌هۆی بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانی توركیاوه چۆڵ كراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زێره‌ڤان مووسا به KNNی ڕاگه‌یاند: بوردومانه‌کانی سوپای تورکیا ژیان و ئاسایشی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ی خستۆته مه‌ترسییه‌وه به‌و بۆنه‌وه له کۆی 30 گوندی سنووری ناحیه‌که 25 گوندیان چۆڵ کراون.
ناوبراو وتیشی: تاکوو ئێستا چه‌ندین جار داوایان له سه‌روخۆیان كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی كار بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیانی گوندنشینانی سنووره‌كه بكرێت و هاووڵاتییان بڕۆنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان به‌ڵام تا ئێستا كه‌س به‌ده‌میانه‌وه نه‌هاتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران