وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گردبوونه‌وه‌ی بێ‌مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گردبوونه‌وه‌ی بێ‌مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه ده‌کات و ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه نزیكه‌ی دوو مانگ ده‌بێت خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی له به‌شێک له پارێزگاكانی باشووری عێراق و به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و خۆپیشانده‌ران داوای باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان له پارێزگاكانیان ده‌كه‌ن.
خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌چنه به‌رده‌م نووسینگه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بواری نه‌وت و كێڵگه‌كانی نه‌وت و دامه‌زراوه حكوومییه‌كان وه‌ک كارتێكی فشار له‌سه‌ر حكوومه‌تی خۆجێیی و حكوومه‌تی عیراق بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكارییه‌كانیان.
فه‌ریق محه‌مه‌د به‌در بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ كاروبای ئاسایشی فیدڕالی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای‌گه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ڕایسپاردووین به پارێزگاری كردنی خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵیان به شێوه‌یێكی ئه‌رێنی و ڕێزگرتنیان."
محه‌مه‌د به‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوووه كه له به‌رامبه‌ردا ڕێگا به گردبوونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌ده‌ر له یاسا ناده‌ن.
به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی پێویسته مۆڵه‌تی پێشوه‌خته له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان وه‌ربگیرێت.
به‌هۆی ئه‌و بشێوی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌شێک له پارێزگاكانی باشووری عێراق و به‌غدای پایته‌خت ڕووی دا و له میانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كه ڕۆژی پێنج شه‌ممه پێده‌نێته ناو دوو مانگه‌وه و به‌پێی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق، له ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه تاوه‌كوو ئێستا 14 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 700 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بریندار بوون.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران