عه‌مار حه‌کیم و موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان ڕێکده‌که‌ون
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی ڕه‌وتی حیکمه به سه‌رکردایه‌تیی عه‌مار حه‌کیم باس له نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕه‌وته به هاوپه‌یمانێتیی سائیروون به سه‌رکردایه‌تیی موقته‌دا سه‌در ده‌کات بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی جۆزانی ده‌ڵێت: ڕه‌وتی حیکمه بیر و بۆچوونی نزیکی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتیی سائیروون هه‌یه بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان و چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی دیکه‌ی حیزبه شیعه‌کانه بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕه‌وتی حیکمه هه‌رگیز جووڵه و هه‌وڵی نهێنی بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی په‌رله‌مان نییه که ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق پێکده‌هێنێت و ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسیی عێراق به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ببێته‌وه مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیی عێراق ته‌داخول ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران