شیکهرهوهیێکی سیاسیی عێراق: پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا عه‌بادی لاواز كردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شیكهرهوهیێكی سیاسیی عێراقی ڕایده‌گه‌یێنێت: پاڵپشتیی ئه‌مه‌ریكا بۆ عه‌بادی و پێداگریی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می سه‌رۆک وه‌زیران هه‌ڵوێستی عه‌بادی لاواز كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د ئه‌بیه‌ز شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی عێراق به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه ده‌ڵێت: عه‌بادی سه‌رنجی خستوووه‌ته سه‌ر پشتگیریی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م و ئه‌وه‌ش پێگه‌كه‌ی لاوازتر كردوووه له حاڵێکدا هه‌رچی كوتله و حزبه‌كانی دیكه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و چاویان زیاتر له‌سه‌ر پشتگیریی ناوخۆیی و وڵاتانی هه‌رێمییه.
ئه‌و شیكه‌ره‌وه سیاسییه دووپاتی ده‌كاته‌وه عه‌بادی به‌هێزترین كاندید بوو بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م به‌ڵام ئێستا به‌هۆی پشتگیری كردنی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی حیزبه سیاسییه‌کان به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه و خه‌ریكه وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌م ئه‌سته‌م ده‌بێت بۆی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران