نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق:
واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ ویلایه‌تی دووهه‌می عه‌بادی چڕ ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له پشتیوانیی ئه‌مریکا له ویلایه‌تی دووهه‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌کات بۆ پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نائاسایی له عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی به‌دیری به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ ویلایه‌تی دووهه‌می عه‌بادی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی به‌په‌له له بارودۆخی ئێستا چڕ ده‌کاته‌وه.
به‌دیری ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی به‌په‌له یان نائاسایی له دۆخی ئێستا سه‌ره‌ڕای پشتیوانیی ئه‌مریکا مومکین نییه و جه‌ختیش ده‌کاته‌وه: وتاری مه‌رجه‌عییه‌تی سیاسی و ئاشکرا بوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌بادی بۆ ویلایه‌تی دووهه‌می خۆی پشت به ئه‌مریکا ببه‌ستێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران