خبر 2018-08-02 10:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی هێرشێکی داعشەوە 10 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا کوژران

بەشی سووریا- لە هێرشێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی دومیری سووریا 10 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا کوژران کە نەدیم ئەسەد ژنەراڵێکی سوپای سووریا یەک لە کوژراوان بوو.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی زەڕنیوز نووسیویەتی بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە دەستی کەوتوون لە هێرشێکی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی دومیری سووریا 10 ئەفسەر و سەربازی سوپای سووریا کوژران کە نەدیم ئەسەد ژنەراڵێکی سوپای سووریا یەک لە کوژراوان بوو و دوو ئەفسەری خاوەن پلەی دیکە و 7 سەربازیش کوژراون و 5 کەسی دیکەش بریندار کران.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو هێرشەی داعش لە میانی چالاکیی دەوریی سوپای سووریا لە شارۆچکەی تەل داکوای ناحیەی دومیری سووریا ڕووی دا کە دەکەوێتە نزیک شاری دیمەشق کە مانگی نیسانی ئەمساڵ پاش ڕێککەوتن لە سەر گواستنەوەی بەرهەڵستکارانی دەوڵەتی ناوەند بەرەو جرابلۆس گوازرانەوە و ئەو شارە کەوتە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی دیمەشق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.