خبر 2018-08-02 10:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەرماندەی هێزە ئەمریکییەکان لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆ بوویەوە

بەشی تورکیا- ژنەراڵ کۆرتیس سکاپارۆتی فەرماندەی هێزی ئەمریکی و هێزی ناتۆ لە ئەورووپا کە سەردانی ئەنقەرەی کردووە لەگڵ خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەر تەوەری سووریا و کشانەوەی یەپەگە لە مەنبەج دیدار و گفتوگۆی کرد.

کوردپرێس:

تەلەڤزیۆنی NTV ڕایگەیاند ژنەراڵ کۆرتیس سکاپارۆتی فەرماندەی هێزی ئەمریکی و هێزی ناتۆ لە ئەورووپا کە سەردانی ئەنقەرەی کردووە لەگڵ خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا لە سەر تەوەری سووریا و کشانەوەی یەپەگە لە مەنبەج دیدار و گفتوگۆی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئامانجی سەرەکیی دوو لایەن لەو دیدارە ئەوە بوو کە دانووستان لە سەر تەوەری مەنبەج و کشانەوەی یەپەگە لەو شارە و چالاک کردنەوە دەورییەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکە بکەن.

هەورەهاش فەرماندەی ناتۆ لەو دیدارەدا تەرکیزی کردە سەر زەروورەتی زیاد کردنی ئاسایش و باری ئەمنیی سنووری تورکیا لە بەرانبەر مەترسیی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان!

هەروەها لە دیدارەکەدا لە سەر دوایین پێشهاتە و ڕووداوەکانی وڵاتی عێراقیش باس و گفتوگۆ کرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.