خبر 2018-08-02 07:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا 350 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ته‌رخان کرا

به‌شی جیهان- ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد و 350 میلیۆن دۆلار له‌و بودجه‌یه‌ بۆ پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم ته‌رخان کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ و به ڕێژه‌ی 100 سیناتۆر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ی په‌سه‌ند كرد كه‌ ‌بڕه‌كه‌ی 708.1 ملیار دۆلاره‌ بۆ ساڵی 2019.

پێشتر كۆنگرێسی ئه‌مریكا بودجه‌كه‌ی په‌سه‌ند كردبوو دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماده‌ی كردبوو.

بودجه‌ی ساڵی 2019ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پشكی پێشمه‌رگه‌ی تێدایه ‌و بڕیاره‌ به ڕێژه‌ی 350 ملیۆن دۆلار هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان له‌ بواری سه‌ربازی بكرێت.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.