به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئه‌وقافی هه‌رێم ڕه‌خنه له پراکتیکی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان ده‌گرێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رێكی وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینیی هه‌رێم ڕه‌خنه له‌و ئه‌ندامانه‌ى یه‌كێتیی زانایانى ئیسلامى و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و په‌رله‌مان ده‌گرێت كه پیشه‌یی بوونى خۆیان له‌ده‌ست داوه و پارێزگارى له هه‌ڵه و كه‌موكوڕى حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن و ئه‌و حاڵه‌ته‌ش به "كاره‌ساتێكى گه‌وره " وه‌سف ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێم دووپاتی كرده‌وه: "هه‌ر كه‌سێک ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تى و خزمه‌تى خه‌ڵكى پێ‌سپێردرا نابێت خه‌ریكى كارى حزبایه‌تى بێت و واز له پیشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى خۆى بهێنێت چوونكه ئه‌وه كاره‌ساتێكى گه‌وره‌یه كه له هه‌رێمى كوردستاندا بوونى هه‌یه".
هه‌روه‌ها مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندى وتی: "تا ساڵى 2016 نزیكه‌ى 500 كه‌س له كوردستانه‌وه چوونه‌ته ناو ڕێكخراوى داعشه‌وه كه زۆرینه‌یان كوژراون و به‌شێكیشیان خۆیان ڕاده‌ستى هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه".
ناوبراو جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: "له ئێستادا بابه‌تى ڕۆیشتن بۆ ناو داعش نه‌ماوه به‌ڵام هه‌ڵگرانى بیرى ئه‌و ڕێكخراوه هێشتا له ناو هه‌رێمدا ماون".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران