كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم: سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره‌كان لیستی كاندیداکانیان پێشكه‌ش كردوووه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره‌كان لیستی كاندیداکانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌ش كردوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار له كۆنگرهیێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: لیست و قه‌واره‌كان ناوی كاندیداکانیان پێشكه‌ش كردوون، ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی ده‌كه‌ن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا لیستی ناوه‌كان له كۆمیسیۆن وردبینی تێدا ده‌كرێت و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوه‌كانیش له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ڕاسته‌وخۆ ناوی كاندیداکان له كۆمیسیۆن په‌سه‌ند ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران