چه‌كدارانی داعش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوه‌ندێكی كاره‌با له که‌رکووک
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ئاكامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوه‌ندێكی كاره‌با له باشووری پارێزگای که‌رکووک كاره‌بای دوو شارۆچكه و چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كه كێشه‌ی تێكه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئافراسیاو كامیل به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش زیانی به ناوه‌ندێكی كاره‌با له باشووری پارێزگای که‌رکووک گه‌یاندوووه.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: به‌ھۆی ئامێری كۆنترۆڵ زیان به ناوه‌ندی كاره‌بای ناوچه‌كه گه‌یێندراوه و به‌م ھۆیه‌وه‌ش شارۆچكه‌ی حه‌ویجه و زاپ و عه‌باسی و ده‌یان گوندی دیكه بێكاره‌با ماونه‌ته‌وه.
ئافراسیاو كامیل ئاشكراشی كرد: شارۆچكه‌ی دۆره‌ی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددینیش به‌م هۆیه‌وه بێكاره‌با ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران