عه‌بادی سێ وه‌زیری دیکه له‌سه‌ر کار لا ده‌بات
به‌شی عێراق هه‌رێمی کوردستان- دوای بڕیاری له‌سه‌ركارلابردنی وه‌زیری كاره‌با، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سێ وه‌زیری دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌ركه‌كانیان له‌سه‌ر كار لا ده‌بات.
کوردپرێس- به گوێره‌ی میدیاكانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌نیازه هه‌ریه‌ک له وه‌زیرانی بازرگانی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه له پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه.
میدیاكان له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یێكی به‌رپرسی حكوومه‌تی عێراقه‌وه ئاماژه‌یان به‌وه كردوووه عه‌بادی له كاردانه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می نواندنی ئه‌و سێ وه‌زیره له ڕایی كردنی كاروباره‌كانیان به‌نیازه له كاره‌كانیان دووریان بخاته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به دوورخستنه‌وه‌ی قاسم فه‌هداوی وه‌زیری كاره‌بای عێراق له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی شكستهێنانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران