هەرێم و بەغدا لەسەر كردنەوەی رێگەی هەولێر – كەركووک رێككەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەردوو حكوومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا، لەسەر كردنەوەی رێگەی سەرەكیی نێوان هەولێر – كەركووک، رێككەوتن و بڕیاریش درا بنكەیێكی گومرگ لەسەر رێگەكە دابنرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیێندراوێكی ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ 29ی 7ی 2018، لەمیانەی كۆبوونەوەیێكی هاوبەشی نێوان وەفدی هەرێم و بەغدا، كە بە ئامادەبوونی پارێزگاری كەركووک بەوەكالەت بەڕێوەچوو، هەردوولا رێككەوتن لەسەر كردنەوەی رێگەی سەرەكیی هەولێر – كەركووک لەنزیكترین كاتدا.
راگەیێندراوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە بڕیاری دروست كردنەوەی پردە ڕووخاوەكەی ناحیەی پردێ دراوە و هەردوولاش رێكەوتوون لەسەر دانانی خاڵێكی گومرگی لەسەر رێگەكە.
سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران