سه‌رۆکى حکوومه‌تی هه‌رێم پله‌ى سه‌ربازیى ٤٠٨ ئه‌فسه‌ر به‌رز ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێم به فه‌رمانێک پله‌ی سه‌ربازیی ٤٠٨ ئه‌فسه‌ر به‌رز ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به پاڵپشت به یاسای دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم به سه‌ر دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌کانی ھه‌رێم ژماره (٢)ی ساڵی ٢٠١٧، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی ھه‌رێم به‌پێی ماده‌ی (١٠) له یاسای ڕاژه و خانه‌نشینی ھێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره (١٨)ی ساڵی ٢٠١١ فه‌رمانی دا به به‌رزکردنه‌وه‌ی پله‌ی سه‌ربازی بۆ ٤٠٨ ئه‌فسه‌ر له‌سه‌ر میلاکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
فه‌رمانه‌که ژماره ٣٦٦٦ی به‌رواری ٢٩ی ته‌موزی ٢٠١٨ له‌سه‌ره و له ڕۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه و له‌و کاته‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له ھه‌رێم سه‌ری ھه‌ڵداوه پله به‌رزکردنه‌وه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران به مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌وه ڕاگیراوه.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران