كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ماوەی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێم رایگەیاند ئەوان وەک كۆمیسیۆن پێیان باشە كە بانگەشەی هەڵبژرادنی پەرلەمان لە دوو هەفتە یان 20 رۆژ زیاتر نەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان زرار زیادی کرد: دەسەڵاتی دیاری كردنی كاتی بانگەشە لای كۆمبسیۆنە و ئەوان بڕیار دەدەن، رای لایەنە سیاسیەكانیشیان وەرگرتووە، لەسەر ئەو بابەتە و ڕەنگە بانگەشە لە 20 رۆژ زیاتر نەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لیستی ناوی كاندیدەكان لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی نەزاهەوە گەڕانەوە كاتەكەی دیاری دەكەن.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران