خبر 2018-07-27 14:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری ئایەتۆڵڵا سیستانی:

چاكسازی نەكرێت مەرجەعیەت دێتەسەر هێڵ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئایەتۆڵڵا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عێراق داوا دەكات حكوومەت پەلە بكات لە جێبەجێ كردنی داواكاریی خۆپیشاندەران و دوورخستنەوەی گەندەڵكاران و ئەنجامدانی چاكسازیی ڕاستەقینە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولمەهدی كەربەلایی، نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی رایگەیاند: گەندەڵی بۆتە نەهامەتی بۆ عێراقیەكان و ئەگەر حكوومەت چاكسازی نەكات دووچاری گرفتی گەورەتر دەبێتەوە.

هاوكات راشیگەیاندووە، كە پێویستە حكوومەت گەندەڵكاران دووربخاتەوە و چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدات.

نوێنەرەكەی سیستانی هۆشداریشی داوە لەوەی كە لە ئەگەری ئەنجام نەدانی چاكسازی، مەرجەعیەت دێتە سەر هێڵ و هەڵوێستی دەبێت.

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانیش مەرجەعیەتی شیعەكان داوای كردووە حكوومەت پەلە بكات لە جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان، هەروەک داواشی كردووە بە زووترین كات حكوومەتی نوێ پێک بهێنرێت و كەسێكی بەهێز و خاوەن بڕیار سەرۆكایەتیەكەی بگرێتە دەست و حكوومەتەكەشی خاوەنی كارنامەیێكی باشی بێت بۆ حكومڕانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.