خبر 2018-07-27 15:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات بۆ وتووێژ لەگەڵ حکوومەت لە دیمەشقە

بەشی سووریا- شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە دیمەشقی پایتەختی سوریایە بە مەبەستی دانووستاندن لەگەڵ حکوومەتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندەکە کە ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات سەرۆکایەتی دەکات، شەوی پـێنجشەممە گەیشتووەتە دیمەشق و سەردانی شاندەکە لەسەر داوای حکوومەتی سووریایە بە ئامانجی دانووستاندن.

لە لایێکی دیکە ڕیاز دەرار هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ڤیەنناوە لە ڕێگەی تەلەفۆن ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت هیچ کارنامەیێک بۆ وتووێژەکان دانەنراوە، بەڵام ڕەنگە بابەتی ئاسایشی و سیاسی تاوتووێ بکرێن.

ناوبراو گوتیشی هێشتا ئەنجامی کۆبوونەوەکان ڕوون نیـیە و نازانێت لە لایەن حکوومەتەوە کێ لە وتووێژەکاندا بەشدارن.

لە ئێستا ئاشکرا نیـیە ئەو شاندە هەتا کەی لە دیمەشق دەمێننەوە.

سەرچاوە: دەنگی ئەمریکا

کۆدی هەواڵنێر:60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.