بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە تا ئێستا 200 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قائیمقامى سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى بۆردومانەکانی تورکیا و بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له ناو خاكى هه‌رێم، زیاتر له 200 هاووڵاتى شه‌هید بوون و سه‌دان گوندى ناوچه سنورییه‌كان وێرانكراون و تا ئێستا ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه.
کوردپرێس:
كرمانج عیزه‌ت قائیمقامى سۆران به‌رادیۆى نه‌واى راگه‌یاند، بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له‌ناو خاكى هه‌رێم، گوندنشینانى دوچارى نیگه‌رانى و زه‌ره‌رو زیانى مادى و گیانى گه‌وره كردۆته‌وه و تا ئێستا زیاتر له 200 هاووڵاتى به‌هۆى تۆپباران و بۆردومانى فڕۆكه‌ى جه‌نگییه‌كانی وڵاتانى دراوسێوه شه‌هید بوون و زیاتر له 650 گوندیش چۆڵكراون و ده‌رفه‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خساوه.
راشیگه‌یاند، نابێت په‌كه‌كه كێشه‌كانى خۆى له گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر حیسابى هه‌رێمى كوردستان یه‌كلایی بكاته‌وه، كه چه‌ندین ساڵه بۆته مایه‌ى نیگه‌رانى و زه‌ره‌رو زیان بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى ناوچه سنورییه‌كانى هه‌رێم.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران