یارمەتیی سەربازیی ئەمریکا بۆ کوردی عێراق به‌راورد به‌دوو ساڵی ڕابردوو كه‌م كراوه‌ته‌وه
کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی پڕۆژەیاسای بودجەی سەربازیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2019، ئه‌و وڵاته بڕی 290 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانكردووه، كه ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌چوارچێوه‌ی كۆی گشتی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌دایه كه ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی هێزه‌ی سه‌ربازییه‌كانی عێراق ته‌رخانیكردوه.
له‌دوو ساڵی ڕابردوودا ئه‌مریكا بڕه پاره‌یه‌كی بۆ هێزی پێشمه‌رگه ته‌رخانكردبوو، كه ساڵانه بڕه پاره‌كه كه‌مده‌كرایه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆ ساڵی 2017 ئه‌مریكا 415 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردبوو، به‌ڵام له‌ساڵی 2018دا پاره‌كه بۆ 365 ملیۆن دۆلار كه‌مبوه‌وه، بۆ ساڵی داهاتووش 290 ملیۆن دۆلار دیاریكراوه.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا پێیان وایه هێزی پێشمه‌رگه ڕۆڵی به‌رچاوی له‌شه‌ڕی داعشدا هه‌بووه، شانبه‌شانی هێزه عێراقیه‌كانی دیكه قوربانییان له‌و شه‌ڕه‌دا داوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران