خبر 2018-07-26 04:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە تەقەی سوپای تورکیا ئاگر لە چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان کەوتووەتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە تەقەی سوپای تورکیا ئاگر لە چیای کەوێرتەی ناوچەی برادۆست کەوتووەتەوە و تا ئێستا ڕووبەرێکى زۆری پووشوپاوانی شاخەکە سووتاوە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی، هێزێکى سوپای تورکیا کە لە ناوچەکانى برادۆست و شێروان سەنگەریان لێداوە بە چەکی دۆشکە تەقەیان لە شاخەکە کردووە و بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.

هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش کرد، بە پێی زانیارییەکان سوپای تورکیا لەو ناوچەیە زیاتر لە ١٠ کیلۆمەتر هاتوونەتە خاکى هەرێم و سەنگەر و بنکەیان لە ناوچەکە دروست کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بە بیانووی لێدانى پەکەکە لە چەندین شوێنەوە سنوورەکانى هەرێمى بەزاندووە و ڕۆژانەش فڕۆکەکانى بۆردومانى ناوچەکانى قەندیل دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.