خبر 2018-07-26 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی سەرکردایەتیی سائیروون:

پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی لە عێراق کوودەتا کردنە دژ بە هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی هاوپەیمانیی سائیروون وتوویەتی پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی وەکوو وەڵامدانەوەی دەنگی ناڕەزایی لە عێراق کوودەتا کردنە دژ بە هەڵبژاردن.

کوردپرێس:

ئیمن شەمری لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هەواڵی بەغدا یەومی وتووە نابێت بە دەم داوای پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانییەوە بچین لە بەر ئەوەی ئەو داوایە کوودەتا کردنە دژ بە ئەو هەڵبژاردنەی لە عێراق کراوە و ئەوەش شکستە بۆ دیموکراسییەت و دایەلۆگی سیاسی لە عێراق.

شمری زیادی کرد: پێکهێنانی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتمانی ڕێگەپێنەدراوە لەبەر ئەوەی کوودەتایە دژ بە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.