نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان:
هەندێک لە ڕەوتە سیاسییەکان هاودەستی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر پارێزگاریی هەولێر بوون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان تۆمەتی ئەوە دەخاتە پاڵ ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان کە لە ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی هێرش کردنەسەر بینای پارێزگاریی هەولێر دەستیان بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بێستوون فایەق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی: ژمارەیێک لە ڕەوتە سیاسییەکان بە ئامانجی دروست کردنی شڵەژاوی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە هێرشی تیرۆریستیی ئەم دواییەدا بۆ سەر بینای پارێزگاریی هەولێر دەستیان بووە.
ناوبراو دەڵێت دامودەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسی بەدواداچوون لەباەری هێرشە تیرۆریستییەکەن و داوای لە حکوومەتی هەرێم کرد دەست بەجێ ئەو ڕەوتانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا بووە بدۆزنەوە و سزایان بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران