خبر 2018-07-25 12:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای نەینەوا سزای لەسێدارەدانی بۆ ئەندامێکی داعش دەرکرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری دا بە لەسێدارەدانی ئەندامێکی ڕێکخراوی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەوبارەوە قازی عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی دادوەری باڵا، ڕایگەیاندووە: "دەستەی دووەمی دادگای تاوانەکانی نەینەوا بڕیاری داوە بە لەسێدارەدانی یەکێک لە تیرۆریستەکانی سەربە ڕێکخراوی داعش کە بە موھاجیر ناسراوە."

ناوبراو وتووشیەتی: "سزادراوەکە ژمارەیێک لە ھاوڵاتی مەدەنی لە پیاوان و ژنان لە قەزای شەنگال سەربڕیوە و سەرەڕای ئەوەش لە دژی ھێزە ئەمنیی و سەربازییەکان لە مووسڵ شەڕی کردووە."

عەبدولستار بەیرەقدار ڕوونیشی کردووەتەوە دادگاکە بەپێی مادەی چوارەم بڕگەی یەکەمی یاسای بنبڕکردنی تیرۆر بڕیاری داوە تۆمەتبارەکە لەسێدارە بدرێت بە ھەڵواسین ھەتا مردن."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.