خبر 2018-07-25 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق:

شاندی سعوودیا و پارتی دیموکرات لەبارەی دەوڵەتی نوێی عێراق ڕێکەوتوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: شاندی سعوودیا و پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە ڕێکەوتنی نهێنییان هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڤگە ئەحمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: شاندی سعوودیا لە دیداری ئەم دواییەدا لەگەڵ پارتی و یەکێتی لەبارەی داخڵ بوونی ئەو دوو حیزبە بە هاوپەیمانێتییەکانی بەغدا بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئیمتیازی سیاسی و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کردووە.

ناوبراو دەڵێت واشنتن و ڕیاز گوشاریان خستۆتە سەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری کردنیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق و لە کۆبوونەی ئەم دواییەدا نەخشە ڕێگای تەڤڵ بوونی ئەو دوو حیزبە بە هاوپەیمانێتییەکانی بەغدا داڕێژراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.